دوای داخستنەوەی هورمز
سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌كاری دەکات بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتیه‌كانی ئێران
964+
فەرهاد حەسەن
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایانگه‌یاند، سوپای ئه‌مریكا له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه‌سه‌ڕ كه‌شتیه نه‌وتیه‌كان كه په‌یوه‌ندیان به ئێرانه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان به رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان راگه‌یاندوه، سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر تانكه‌ره‌كانی ئێران و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئێران له كاردانه‌وه به به‌رده‌وامی گه‌مارۆی ئه‌مریكا وه‌سفی كردبوو، داخستنه‌وه‌ی تەنگه‌ی هورمزی راگه‌یاند و بڕیاره‌كه‌ی رۆژی پێشوی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێڕه‌وی ئاوه گرنگه بۆ بازرگانی سوته‌مه‌نی جیهانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌ماوه‌ی كورتی كردنه‌وه‌یدا، به‌پێی داتاكانی به‌دواداچونی كه‌شتیوانی، لانیكه‌م هه‌شت كه‌شتی نه‌وت و غاز په‌ڕینه‌وه، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه بازرگانییه ده‌ریاییه‌كانی بەریتانیا بڵاویكرده‌وه، كه‌شتیه‌كانی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌قه‌یان له كه‌شتیه‌ك كردووه له تەنگه‌كه‌دا .