تەنەر ئاگری گرتووە

لە قامشلۆ ژنێک مرد و دوو کرێکاری دیکە بریندارن


ئەحمەد مستەفا

لە کارگەیەکی پیشەسازیی و لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، بەهۆی ئاگرگرتنی تەنەرەوە ژنە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش بریندارن.

میدیا خۆجێیەکانی رۆژئاوای کوردستان، لەوانە هاوار نیوز و روناهی دەڵێن، ئاگرەکە لە دوو تانکەرەوە سەرچاوەی گرتووە کە تەنەریان پێ بووە.

جگە لەوەی زیان بە کارگەکە گەیشتووە، کرێکاری ژن گیانی لەدەستداوە و دوو کرێکاری دیکە بریندارن.

لەگەڵ ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی بەرگری شارستانی قامشلۆ چوونەتە ناوچە پیشەسازییەکە و هاوار نیوز دەڵێ، توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

تەنەر ماددەیەکی کیمیاییە، بەشێوەکی بەرچاو لە پیشەسازیدا بەکاردێت.