کامالا هاریس:
“ئەمریکا بەهۆی سیاسەتەکانی ترەمپەوە هیچ متمانەیەکی بۆ هاوپەیمانەکانی نەماوە”
964+
فەرهاد حەسەن
جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا، ناتانیاهۆ تۆمەتبار دەکات بەوەی ترەمپی کێشاوەتە ناو شەڕی ئێرانەوە، دەشڵێت ئەمریکا بەهۆی سیاسەتەکانی ترەمپەوە هیچ متمانەیەکی بۆ هاوپەیمانەکانی نەماوە.
کامالا هاریس لە وتەیەکدا لە ویلایەتی میشیگان باسی لەوە کردووە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێرانەوە “کێشرایە ناو شەڕەوە”، ئەمەش شەڕێکە “گەلی ئەمریکا نایەوێت”.
ئیدارەی ترەمپیشی بە “گەندەڵترین و بێتواناترین ئیدارەی مێژووی ئەمریکا” ناوبرد، ئاماژەی بەوەشکردووە، ترەمپ دەیەوێت “وەک بەهێزێک خۆی بنوێنێ و هێزی سەربازی ئەمریکا دژی هەر کەسێک کە بیەوێت بەکاربهێنێت”.
دەشڵێت، ترەمپ یەکەم سەرۆکی ئەمریکایە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە دەستبەرداری بەرپرسیارێتی ئەمریکا بووە، بەتایبەتیش “بۆ پاراستنی هاوپەیمانییەکانمان”، ئەمەش وایکردووە ئەمریکا “جێی متمانە نەبێت” بۆ هاوپەیمانەکانی و “پێشتر هەر کاریگەرییەکمان هەبووبێت تا بتوانین قسە لەسەر هەندێک پرس بکەین، ئەو کاریگەرییەی نەهێشتووە”.
دووپاتیشیکردەوە، کە پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنی مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا سەردەکەوێت.