ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین
ژماره‌ی كوژراو و برینداران خێرا به‌رز ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاماره‌كانی كوژراو و بریندارانی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌زه و ئیسرائیل زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه و ئاماره‌كان ترسناكن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین ئه‌م به‌یانییه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوه‌كان له غه‌زه گه‌یشته 1200 كه‌س، هه‌روه‌ها زیاتر له 5600 بریندار تۆمار كراون.
له‌ولاشه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا 1300 كه‌س كوژراون و زیاتر له 3300 بریندار هه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدا هێشتا به سه‌دان كه‌س له هه‌ردوولا چاره‌نووسیان نادیاره، به تایبه‌تی له غه‌زه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له باڵه‌خانه و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌هۆی بۆردومانی ئیسرائیله‌وه رووخاون و هێشتا نه‌توانراوه داروپه‌ردووی شوێنه رووخاوه‌كان پاك بكرێنه‌وه و چاره‌نووسی نیشته‌جێبووه‌كانی ئه‌و شوێنانه یه‌كلابكرێنه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه شه‌ڕ له نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیل ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.