لە پێنجوێن ژنە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

964+
ئەحمەد مستەفا

کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای پێنجوێن کرێکارێک لە کاتی کارکرندا گیان لە دەستدەدات کە دانیشتووی ناحیەی خورماڵە.

کرێکارەکە ژنێکی تەمەن (70) ساڵە، بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن بێت، کرێکارەکە دانیشتووی ناحیەی خورماڵە.

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی کەوتووەتە ...

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە

لە بڵاوکراوەکدا ئەوەش هاتووە، “لە گوندی مەسۆیی قەزای پێنجوێن تووشی رووداوێک بووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.

کرێکارەکە برینێک لە بەشی سەرەوەی رانیدا هەبوو، نەخۆشخانەکە ئەوەی وتووە، “پاش ئەوەی لەلایەن پزیشک و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنەوە کاری پێویستی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستداوە”.