ھاتوچۆی راپەڕین:
فسفۆر و سێگۆشەی رووناککەرەوە بە بەشی دواوەی تراکتۆر و دەڕاسەکانتان ببەستن
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین شۆفێر و خاوەن ئامێرە کشتوکاڵییەکان ئاگادار دەکاتەوە بۆ سەلامەتی خۆیان و هاوڵاتیان لەکاتی هاتوچۆکردنیان بە تراکتۆر و دەڕاسەکان، فسفۆر و سێگۆشەی رووناککەرەوە بە بەشی دواوەیان ببەستن.
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی دروێنەدا، ھاتوچۆی راپەڕین تکای لە شۆفێران و خاوەن ئەم ئامێرانە کردووە، پێش ئەوەی بچنە سەر شەقامەکان، دڵنیابن لەوەی کە فسفۆر و سێگۆشەی رووناککەرەوە بە بەشی دواوەی عەرەبانەی تراکتۆر یاخود دەڕاسەکانیانەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی خێرایی کەم و قەبارەی گەورەی ئەم ئامێرانە، نەبینینیان لە دوورەوە لەلایەن شۆفێرانی دیکەوە (بە تایبەت لە شەودا) مەترسییەکی گەورە دروست دەکات.
دەشڵێت ” بەستنی فسفۆر تێچوویەکی کەمە، بەڵام گیانی خۆت و هاوڵاتیان لە رووداوی گەورە دەپارێزێت و با هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ”.