دیمهنى چهند دارێكی وشكببوى گوندی "چەمترێ" له پارێزگاى دهۆك ... وێنه: دارستان و پاوانى دهۆك
هۆكارێكیان كهمبونهوهى ئاوى ژێرزهوییه
سێ جۆر دارى دهۆک مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
لە پارێزگای دهۆک مەترسی لەناوچوونی چەند جۆرێکی دار هەن، بەرێوەبەرایەتی دارستان و پاوانیش دەڵێت، لیژنەیهک پێکهاتووە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دارەکان.
لە سنوری پارێزگای دهۆک هەزاران دار لە دارستانەکان هەن، ئەوەی زیاتر مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، جۆرهكانی وهك بەڕوو، گۆیژ و هەڤرێست هەن .
کاوە سەبری، بەرێوەبەری دارستان و پاوان لە دهۆک بۆ 964 دووپاتیكردهوه كه دۆخى ئهو جۆره دارانه له سنوورهكهیان باش نیه، رێژەی وشکبوونیشیان لە دارستانەکانی دهۆک زۆرە.
وتیشی “هۆكارهكان بریتین له گۆرانی کەشوهەوا لە جیهاندا و سەرهەڵدانی چەند نەخۆشیەکی باو لە دارەکان و کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوییش هۆكاره سهرهكییهكهیه”.
بەقسەی بەرێوەبەرەکە، “لیژنەیهکی تایبەت لە بەرێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلیژی زانستی ئەندازیاری کشتۆکاڵی پێکهێندراوە بۆ چاودێریکردنی دارستانەکانی سنوری دهۆک، هەروەها لیستێک ئامادە کراوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن و بە خێرایی چارەسەرێک بدۆزنەوە”.
کاوە سەبری دەڵێت، تیمێک بەشێوەیهکی مەیدانی سەردانی چەند دارستانێكیان له گوندی “چەمترێ”ى سەربە ناحیەی مانگێشک لە قەزای ناوهندى دهۆک کردووە، كهبهشێكی زۆرى دار لهو گونده وشكبوونه.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن