لە پلەى 10 بۆ پلە 1
راگەیەندراوێک لە وەزارەتى داراییەوە؛ لەبارەى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران
وریا فەتاح
وەزارەتى دارایى هەرێم، نوسراوێکى ئاراستەى سەرجەم وەزارەتەکان کردووە بۆ مەبەستى دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دیاریکردنی وادەی کۆتایی کارەکان.
بە پێى نوسراوەکە کە ئەمڕۆ دەرچووە و واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى لەسەرە، داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان کراوە کە رێکارى پیویست ئەنجان بدەن بۆ هەژمارکردنى پلەبەرزکردنەوەى سەرجەم فەرمانبەران لە پلە 10 بۆ پلە یەک.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە پلە بەرزکردنەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە لە (1.1.2016) شایستەی پلە بەرزکردنەوە بوون، بەڵام بەهۆی بارودۆخی داری هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران پلە بەرزکردنەوەیان راگیرابوو.
جەختیش لەوەکراوەتەوە کە پیویستە سەرجەم لایەنەکان تا رێکەوتى 1.10.2026، کارەکان ئەنجام بدەن تاکوو کارى پێشینەمان بێت بەمەبەستى جێگیرکردنى مافى فەرمانبەران و بتوانن مافى شایستە داراییەکانى خۆیان لە حکومەتى عێراقى فیدراڵ وەربگرن.