پۆلیسی هەولێر:
“ئەو کەسانەی لە گوندی گردەڕەشە پشێوی و نائارامیان دروستکرد راگیراون”
شۆڕش قادری
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، چەند کەسێک لە گوندی گردەرەشەی قەزای خەبات پشێوی و نائارامیان دروستکردووە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، شەوی یەکشەممە 23.8.2026 چەند کەسێک لە گوندی گردەڕەشەی سنووری قەزای خەبات دەستیان کردبوو بە دروستکردنی پشێووی و نا ئارامی، بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە سەر و ماڵی هاوڵاتیان و کەرتی گشتی، هێزەکانمان گەیشتنە سنوورەکە و ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی پشێووییەکە هەبوو بە فەرمانی دادوەر راگیراون، ریکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێکی دیکەش دەگیرێتەبەر کە بەشداریان لەو رووداوە کردووە”.
پۆلیسی هەولێر هاوڵاتیانی دەڤەرەکە ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە ڕێگا نادرێت هیچ کەسێک زیان بە ئاسایش و دۆخی ئارامی سنوورەکە بگەیەنێت و پۆلیس، یاسا بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و هاوڵاتیان جێبەجێ دەکات.
دەقی روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر لە خوارەوە؛
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
شەوی یەک شەممە ڕێکەوتی 23ی ئابی 2026، چەند کەسێک لە گوندی گردەڕەشەی سنووری قەزای خەبات دەستیان کردبوو بە دروستکردنی پشێووی و نا ئارامی، بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە سەر و ماڵی هاووڵاتیان و کەرتی گشتی، هێزەکانمان گەیشتنە سنوورەکە و ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی پشێووییەکە هەبوو بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون، هەروەها ڕیکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێکی دیکەش دەگیرێتە بەر کە بەشداریان لەو رووداوە کردووە.
هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێگا نادرێت هیچ کەسێک زیان بە ئاسایش و دۆخی ئارامی سنوورەکە بگەیەنێت و پۆلیس ، یاسا بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتیان جێبەجێ دەکات.