دابەشکردنی نەوت لە ناوچەیەکی هەرێم. وێنە:964+
چ جۆرە نەوتێک باشە؟
نرخی نەوتی ماڵان بەرزبووەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
تا دێت نرخی نەوتی ماڵان روو لە بەرز بوونەوەیە، لە دوێنێ ئێوارەوە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 10 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی، نەوتفرۆشێک دەڵێت، تا دێت نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە.
بڕوا سابیر نەوتفرۆشە لە سلێمانی‌و بە 964ـی وت، لە دوێنێ ئێوارەوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سپی ماڵان 10 هەزار چووەتە سەر نرخەکەی و بووە بە 180 هەزار دینار.
وتیشی، لە بازاڕدا سێ جۆر نەوتی ماڵان هەیە، نەوتی سپی نرخەکەی 180 هەزار دینارە و خواستێکی زۆری لەسەرە و جۆرەکەی زۆر باشە و لە بەغداوە دێت.
هەروەها نەوتی زەرد هەیە، هی کەرکوکە و نرخی هەر بەرمیلێکی 170 هەزار بۆ 175 هەزار دینارە و خواست لەسەری کەمە، وەک دەوترێت کێشە بۆ سۆپا دروست دەکات، نەوتی سەوز هەیە ئەویش هەمان نرخی زەردەکەی هەیە.
نەوتی سەوز ئەوەیە، کە ساڵی رابردوو هەڵگیراوە، بۆیە رەنگەکەی سەوز بووە، مادەیەک هەیە وەک ئارد وایە تێی دەکرێت و رەنگەکەی سپی دەبێتەوە و نەوتێکی باشە بۆ بەکارهێنان”، نەوت فرۆشەکە وای وت”.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ندێك ناوچه ده‌ستی به دابه‌شكردنی نه‌وت كردووه، به‌ڵام به‌شێكی هاوڵاتیان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه نه‌وته‌كه به نرخی به‌رمیلی به 103 هه‌زار دینار وه‌ربگرن و پێیان وایه پاره‌كه‌ی زۆره.
نزیكه‌ی نۆ ساڵه نه‌وتی سپی له ناو شاره‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی دابه‌ش نه‌كراوه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا