شوێنەکەیان تەوق کردووە
هەڵەبجە لە یادی پێغەمبەر (د.خ) منداڵانی بۆ شاورمە خواردن کۆکردەوە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
شارومەفرۆشێک لە هەڵەبجە بڕیاریدا بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر ژمارەیەکی زۆری شاورمە بە خۆڕایی ببەخشێت بۆ ئەمە مەبەستەش بەشێکی زۆری منداڵان لە دەوری شوێنەکە کۆبوونەتەوە و چاوەڕین شارومەیان بەربکەوێت.
بڕیار محەمەد کاسبکارێکی هەڵەبجەیە ئەمڕۆ بەم بۆنەیەوە، شاورمەکەی کردۆتە خۆڕایی، و خواردنی سێ سەد کەسی ئامادەکردووە و بڕیاربوو کاتژمێر هەشت دەست بەدابەشکردنی بکات، بەڵام دەڵێت “بەهۆی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری منداڵەوە هەر زوو دەستمان بە دابەشکردنی کردووە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن