دیمەنێکی شارەدێی هەڵشۆ لە دەڤەری پشدەر سەربە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین – وێنە؛ ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم
ئەم دوو رۆژە جەوەکە سەقامگیرە
پاییز نزیکە؛ شەوان فێنک و بەڕۆژ گەرماکە بەتین دەبێ
شۆڕش قادری
پاییز نزیکە و ئیدی شەوان فێنک دەبێ و بەڕۆژیش تینی گەرماکە هەر بەهێز دەبێ.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 13.9.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن کەمێک پەڵەهەور دەبینرێن.
بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، پلەی گەرما لە خانەی سییەکاندا دەبێ، جگە لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان کە دەچێتە 43 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی