یەکێکە لە پرۆژە پیشەسازییە گەورەکانی وەبەرهێنان
کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی بە کارەبای نیشتمانی رووناک دەکرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
پڕۆژەی دابینکردنی کارەبای نیشتمانی بۆ کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی کرایەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم چەند وێنەیەکی رێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەکەی داناوە و ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی لە رێورەسمەکەدا رایگەیاندووە، هەردوو پرۆژەی هێڵی (132KV)ـی کارگە و وێستگەی گۆڕینی کارەبای وێستگەکە بەشێوازێکی پێشکەوتوو جێبەجێکراون.
کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی یەکێکە لە پڕۆژە پیشەسازییە گەورەکانی وەبەرهێنان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەکەوێتە ناوچەی بازیان و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بکات و سەدان هەلی کاریش دەرەخسێنێت.