خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە نێرگز محەمەدی بەخشرا

964+
ژووری هەواڵ

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەمساڵی 2023 بە نێرگز محەمەدی چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ بەخشرا، کە زیاتر لە ساڵێکە لە زیندانەکانی ئێراندایە و کۆی سزاکەی دوو ساڵ و نیوە.

کەمێک لەمەوبەر خەڵاتەکە راگەیەندرا، لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ هیوایان خواست نێرگز بەزووی لە زیندان ئازادبکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی.

رووداوی کوشتنی ژینا ئەمینی هۆکاری سەرەکی بەخشینی ئەو خەڵاتە بووە بە نێرگز.

پار بەهۆی ژیناوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران سەریهەڵدا، نێرگز و سەدان چالاکوانی تر دژ بە سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەستانەوە.

نێرگز تا ئێستا چەندین جار سزای گرتنی بەسەردا سەپێندراوە و کۆی دواین سزاش کە دادگای ئێران بەسەریدا سەپاندوویەتی بریتیە لە دوو ساڵ و نیو.

ئەو تاوەکو ئێستا زیاتر لە ساڵێکی لە زیندان تێپەڕاندووە.

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ساڵی 1901ـەوە دابەش دەکرێت بەسەر کەسانی کاریگەر لەسەر ئاستی جیهان، کە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بێت، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا بەسەر 111 کەس و 30 رێکخراو دابەشکراوە.

سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ خاوه‌ن خەڵاتێكی نۆبڵی ئاشتی

سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ خاوه‌ن خەڵاتێكی نۆبڵی ئاشتی