کەندەکان فراوان دەکرێن - وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
هەولێر
کەندەکان فراوان دەکرێن و تیمی خزمەتگوزاریی دەوامیان بوو بە 24 کاتژمێر
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکان و لێپرسراوانی خزمەتگوزاری و کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوەی شار کۆبووەوە، بۆ هەڵسەنگاندنی لێکەوتەکانی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، کارزان عەبدولهادی، لە کۆبوونەوەکە دۆخی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لە بەشێک لە گەڕەک و شەقامەکانی هەولێر و زیانەکانی لەگەڵ بەڕێوەبەرەکان هەڵسەنگاندووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی شارەوانی جەختی لەسەر خێراکردنی پرۆسەی پاککردنەوە، چارەسەرکردنی ئەو شوێنانەی کە بەردەوام ئاو تێیاندا کۆدەبێتەوە و چاودێریکردنی ڕێڕەوە ئاوییەکان و فراوانکردنی کەندەکان کردەوە.
هەروەها بڕیاڕدرا، تیمەکانی خاوێنکردنەوە و خزمەتگوزاری بە شێوەی 24 کاتژمێری لە ئامادەباشیدا بن و هاوکاریی تەواوی ئەو هاووڵاتییانە بکەن کە بەهۆی باران و لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە؛