49 دۆنم

سێمێل ده‌بێته‌ خاوه‌ن یاریگەى خۆى

964+

هەژین فەتاح – دهۆك

یاریگەیەکی تۆپی پێ لە سێمێل دروست ده‌كرێت و به‌ قسه‌ى شاره‌وانیى ئه‌و قه‌زایه‌ش پێنج ملیار دینارى بۆ ته‌رخانكراوه‌.

پێش چەند ساڵێک بڕیار بۆ دروستکردنی ئه‌و یاریگەیە درابوو، زه‌وى ده‌ستنیشانكراویش كه‌وتبووه‌ تەنیشت زانکۆی ئەمریکی، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، به‌هۆى دروستكردنى ئه‌و زانكۆیه‌ زه‌وییه‌كی دیكه‌ بۆ ئه‌و یاریگەیه‌ ده‌ستنیشان كرا، كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان قه‌زاى سێمێل و کۆمەڵگەی مسریک.

ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی قەزای سێمێل بە 964ی وت، تا ئێستا کاتی ده‌ستپێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ دیاریی نه‌كراوه‌، به‌ڵام نه‌خشه‌سازییه‌كه‌ى ته‌واو بووه‌.

ئه‌و زه‌وییه‌ى بۆ ئەم یاریگەیە ده‌ستنیشانكراوه‌ بریتییه‌ له‌ 49 دۆنم، به‌ ته‌واوبوونیشی وەرزشوانانی سەنتەری قەزاکە و کۆمەڵگای مسریک لێی سوودمەند دەبن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بۆ یەکەمجار گردەسێن دەبێتە خاوەن یاریگەیەکی تۆپی بالە

بۆ یەکەمجار گردەسێن دەبێتە خاوەن یاریگەیەکی تۆپی بالە

یاریگەیەکی وەرزشی لە شیلادزێ دێتە دروستکردن

یاریگەیەکی وەرزشی لە شیلادزێ دێتە دروستکردن