زۆرینە خانەنشینانن
کۆتا وادەی پڕکردنەوەی هەژماری منە و فۆڕمەکە بەرناکەوێ
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ 31.8.2026، کۆتا وادە و دوا مۆڵەتە بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەی هەژماری من، لە سلێمانی ئەو بنکەیەی کراوەتەوە بەرناکەوێ و قەرەباڵغە.
ئەوانەی زیاتر لەوێن خانەنشینانن.
تیمی پڕۆژەی هەژماری من و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان هۆشداری دەدەنە سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کە ئەگەر ئەمڕۆ خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار نەکەن و فۆڕمەکە پڕ نەکەنەوە، لە داهاتوودا گرفت بۆ مووچەکانیان دروست دەبێت و مووچە وەرناگرن.
بۆیە ئەگەر تا ئێستا خۆت تۆمار نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات و لە ڕێگەی شوێنە ڕێپێدراوەکان یان تیمەکانی دابەشکردنی فۆڕمەوە لە فەرمانگەکانتان، پرۆسەی خۆتۆمارکردن تەواو بکەن پێش ئەوەی کاتەکە کۆتایی پێبێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا