پێداویستییەکانیان دابینکرد
رێكخراوی یونیسێف هاوكاری پرۆسەی خوێندنی سزادراوان دەكات
964+
توانا نەقی
قوتابیانی ناو چاکسازییەکان بەر لە دەستپێکردنی ئەم وەرزەی خوێندن لەلایەن یونسکۆوە هاوکاری دەکرێن و دەفتەر و قەڵەم و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، بەر لەدەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2026 -2027 و لەسەر رێكخراوی یونیسێف هەستا بەدابین كردنی پەڕاوگە (دەفتەر، قەڵەم، جانتا) و پێداویستیەكانی پڕۆسەی خوێندن بۆ سزادراوانی ناو قوتابخانەكانی چاكسازی.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم کارەی یونسکۆ لەسەر داوای بەڕێوبەرەی گشتی چاکسازی بووە و دەیانەوێت زیاتر کەرتی پەروەردە لەناو قوتابخانەکانی چاکسازییەکان بەرەو پێش بەرن.