ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی جۆری جێلی . - وێنە: socialmedia
بەردەوام دەبێت
ئەمساڵ 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون
964+
پێشەوا محەمەد
لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون و وەزارەتی بازرگانیی هەرێمیش دەڵێت، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەردەوام دەبێت.
ئەو ئۆتۆمبێلەوە لە رێگەی 520 مامەڵەی رێگەپێدراوەوە هاوردەی هەرێم کراون.
بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم، زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆپتۆمبێل لە هەرێم تۆمار کراون.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازارگانیی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەردەوام دەبێت بە پێی مەرج و رێنماییەکان.
وتیشی، “ساڵی رابردوو 100 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون”.
بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، تا مانگی 11ـی ئەمساڵ رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022 دەدرێت و لە دوای ئەو بەروارەوە دەبێت ئۆتۆمبێلی 2023 هاوردە بکرێت.