
پاشماوەی بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک - فۆتۆ ئاژانسی نۆرس پرێس
200 گوند چۆڵکراون
فڕۆکە جه‌نگییه‌كان چیای “مەتین”یان بۆردومان کرد
964+
هیڤی دێوالی – ئامێدی
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه چیای مه‌تین “مه‌تینا” بۆردومان كرا و هێشتا زیانه‌كان نه‌زانراون.
فڕۆکە جه‌نگییه‌كان، كه گومانی ئه‌وه‌یه هی توركیا بن، لە شەوی رابردووەوە زیاتر لە پێنج جار چیای “مەتین”یان لە ناو سنوورەکانی گوندی سگێرێ بۆردومان کردووە.
هاوكات ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.10.2023، لە کاتژمێر 11:55 خولەکی پێش نیوه‌ڕۆ جارێكی دیكه چیای مەتین هاتووەته بۆردومانکردن.
سنوورەکانی قەزای ئامێدی شەو و رۆژ تووشی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دەبنه‌وه و زۆربەی زەوی و زاری هاوڵاتیانی ناوچەکەش زیانیان بەرکەوتووە و بەهۆی ئەو ناسەقامگیرییەی، کە ناوچەکە هه‌یه‌تی، ناتوانن لەو شوێنانە نزیک ببنەوە.
رەڤەند گوهەرزی، هاوڵاتی له سنووری قەزای ئامێدی بە 964ی وت، ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی شەڕی نێوان هێزه‌كانی پەکەکە و سوپای تورکیا، سنوورەکانی چیای مەتین لە گوندەکانی سگێرێ و گوهەرزێ رۆژانە بۆردومان دەکرێن.
وتیشی، بەهۆی شەڕ و ناسەقامگیری و نەئارامی ناوچەکە زۆربەی گوندەکان چۆڵکراون.
بە پێی زانیاری 964ی، زیاتر لە 200 گوندی سنووری قەزای ئامێدی بەهۆی شەڕی نێوان هێزه‌كانی پەکەکە و تورکیا چۆڵکراون.
پەکەکە: هێرشەکانمان لە قوڵایی تورکیا بەردەوام دەبێت
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له دوو رۆژی رابردوودا به به‌یاننامه ئاشكرای كردووه، كه ده‌یان شوێن و ناوچه‌یان له سنووره‌كان و له چیاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان كردووه.
لە دوای هێرشە خۆکوژییەکەی سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش لە ئەنقەرە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”وە. تورکیا هێرش و بۆردومانەکانی بۆ بارەگا و بنکەکانی ئەو هێزە زیاتر کردووە، کە دەکەونە ناو سنووری هەرێمی کوردستانەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
