"لەفەکەی تەوێڵە تایبەتە"

بە‌هەڵپەڕکێی رۆژهەڵاتی فێستیڤاڵی تەوێڵەی گەرم کردووە

ئەمەل ناجی – هەورامان

خاتوونێکی شۆخ و شەنگ لە شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووەتە فێستیڤاڵەکەی تەوێڵە و دەڵێت، “ئێرە وڵات و نیشتمانی خۆمە و زوو زوو دێم و دەڕۆم”.

سۆزان نەجمەدین هیوایەتی هەڵپەڕکێ و لەفەکەی تەوێڵەیە و فێستیڤاڵەکەی بە هەڵپەڕکێ جوانەکەی رۆژهەڵات گەرم کردووە، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “هەموو خواردنەکانی ئێرە تایبەتن، بەڵام حەزم لە لەفەکەی تەوێڵەیە و زۆر خۆشە”.

بەبۆنەی رۆژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ کۆمەڵێک چالاکی هونەری و کەلتووری  لە ناوچەی گەشتیاری ئاوێسەر لە تەوێڵە و ئەحمەدئاوا بەڕێوەچوون و تاوەکو دوو رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری