"هەموو بەیەکەوە هاتوون"
لە بەردەم بانکی مەڵکەندی خانەنشینان لە سەرەی موچەدان
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
خانەنشینانی سلێمانی لە بەردەم بانکی مەڵکەندی لە سەرەی دوورودرێژی موچەدان و بەڕێوەبەری بانکەکەش دەڵێت، سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە و هەموویان بەیەکەوە هاتوون.
ئەحمەد ئیسماعیل، یەکێک لەو خانەنشینانەی لە سەرەکەدا وەستابوو بە 964ی راگەیاند، لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە لە سەرەدان و ئێستاش پێیان وتوون تا دوو کاتژمێری دیکە موچە دابەش دەکەن و دەڕۆنەوە.
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی خانەنشینانە.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی بە 964ی وت، “ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دابەشکردنی موچەی خانەنشینانە و ئەو قەرەباڵغییەش هی ئەوەیە هەموویان بەسەریەکەوە هاتوون”.
دەشڵێت، بانکەکەیان دوو شەفت دەوام دەکات و تا تەواوبوونی دابەشکردنی موچە بەو شێوەیە بەردەوام دەبن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا