نرخی کارەبای پرۆژەکەیان گرانە و داوای رووناکی دەکەن
دانیشتووانی پرۆژەی سەن تاوەس لە هەولێر گردبوونەوە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دانیشتوانی پڕۆژەی سەن تاوەرش لەبەر گرانی نرخی کارەبای پرۆژەکەیان هاتنە سەر شەقام و هاتوچۆی پڕۆژەکەیان پەکخست.
سەلام سلێمان دانیشتوویەکی پڕۆژەکەیە بۆ 964 وتی، “داوای پڕۆژەی رووناکی دەکەین، چونکە پارەی کارەبای مۆلیدەمان زۆر بۆ دێتەوە.
“هەر یەکەیەکی بە 330 دینار بۆمان حیساب دەکەن بۆ 10 رۆژ 140 هەزارم داوە گەر هەر ئاوا بێت دەبێت مانگانە 300 دۆلار بەس بۆ کارەبا دابنێین وە دەستەی کارگێری پڕۆژەکەی بە ئێمەی وتووە دوو مانگی تر بوەستن تا پڕۆژەی رووناکی رادەکێشین ئێمەش ناچارین مۆلیدەیەکی بچووک بکڕین و لە بالکۆنەکە کاری پێ بکەین”، سەلام سلێمان وای وت.
جگە لە دانیشتوانی پڕۆژەکە خاوەن نوسینگە کانی خانوو بەرەش هەمان کێشەیان هەیە و رەشاد عومەری خاوەن نوسینگە بۆ964 دەلێت، “کێشەی ئێمە کارەبایە لەماوەی 15 رۆژدا 800 هەزار کارەبامان بۆ هاتووەتەوە و خاوەنی مۆلیدەکە پێی وتین، قەینا 400 هەزار بدەن بەوەش رازی بووین دەستەی کارگێڕی پڕۆژەکە هاتوونەتە سەر خەت، بەڵام ئێمە وەک خاوەن نوسینگەکان دەبێت هەموو شوقەکان بە زەرەر بفرۆشینەوە “
پەیامنێری 964 زیاتر لە سێ جار ویستی لێدوانی دەستەی کارگێری پڕۆژەی سەن تاوەرس وەربگرێت، بەڵام رازی نەبوون و هیچ روونکردنەوەکیان نەدا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر