ئەوەی دڵ حەزی لێی بێت لەوێ هەیە
بەرهەمەکانی برادۆست دەرەجەیەکن و ئەم دوو رۆژە لە دەست خۆتانی مەدەن
964+
ئاکام غەفور- سۆران
ئەمڕۆو سبەی لە سیدەکان فێستیڤاڵێکی گرنگ هەیە، هەرچی بەرهەمی کشوکاڵی و ئاژەڵدارییە، ئەوەی دڵ حەزی پێ بکات لەوێ دەست دەکەوێت.
سیدەکان کە پێشتر ناوچەی برادۆستیان پێ دەوت سەر بە ئیدارەی سۆرانە، ناوچەیە بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری یەکاو یەکە و خەڵک زۆر حەزیان پێیەتی، چونکە ناوچەکە شاخاوییەو ئاوەکەی سازگارە، جا بەتایبەتی هەنگوینەکەی وێنەی نییە.
ئیدارەی شارەکە دوو رۆژی باشیان بۆ فێستیڤاڵەکە هەڵبژاردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 03.09.2026 لەگەڵ سبەی هەینی، چونکە ئەم دوو رۆژە سەیرانکەری زۆر دەچنە ئەو ناوچەیە.
هەردوو رۆژەکە لە سەعات 4ی ئێوارە هەتا 10ی شەو خەڵک بۆیان هەیە سەردانی بکەن.
مام زێڕۆ کە یەکێکە لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەو بەرهەمی زۆری لە پەنیری پێستەو هەنگوین و ژاژی نمایشکردووە، پەسنی بەرهەمەکانی خۆیان دەدات و دەڵێ هەر دەرەجە یەکن.
ئەم دوو رۆژە پەیامنێری 964 لەوێ دەبێت و زوو زوو زانیاری و چیرۆکی جوانتان لەسەر فێستیڤاڵەکە بۆ باس دەکات.