هەواڵی نوێ
دوو رۆژە هەورە بروسکە خەڵک دەکوژێت و برینداریان دەکات
ژوور هەواڵ
شوانێک لە سنوری ئاکرێ هەورە بروسکە لێیداو گیانی لەدەستدا، شوانەکە تەمەنی 56 ساڵە و تەرمەکەیان بردووەتە نەخۆشخانەی ئەکرێ، دوێنێش دیسان هەورە بروسکە گورزی خۆی وەشاندبوو، لە چیای مەتینی ئامێدی هەورە بروسکە دای لە بنکەیەکی پێشمەرگە، سێ پێشمەرگەی بریندار کردووە.
10 قوتابخانەی سلێمانی بەدەم داواکەی وەزارەتی پەروەردەوە هاتن و ئەمڕۆ دەوامی خوێندنیان دەست پێکرد، دوێنێ وەزارەتی پەروەردە داوای لە مامۆستا بایکۆتکردووەکان کرد دەست بکەنەوە بەدەوام، زۆربەی مامۆستایان سوور بوون لەسەر ئەوەی تا موچەی مانگی هەشت و نۆ وەرنەگرن ئەو کارە ناکەن، بەڵام 10 قوتابخانە چونە ژێر باری داواکە.
ئیتر ئەوە نەما بە دڵی خۆت لەهەولێر سیمکارتی علوج و بێ دایک و باوک بکڕیت، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان چوونە بازاڕی کۆتری سەلام و ئەو سیمکارتانەیان کۆکردەوە.
پاسپۆرتی هەولێر بەخەڵکی دەڵێت پاسپۆرتەکانتان تەواو بووەو وەرن بەدەمیەوە بیبەنەوە، ئاگانامەکەی پاسپۆرت ئەم ئێوارەیە بڵاوکراوەتەوەو دەڵێت هەرکەس هەتا رۆژی 11ی شەش پەنجەمۆری پاسپۆرتی جۆری ئەی کردووە، پاسپۆرتەکەی حازرەو بیباتەوە.
دوا شت دەمەوێ پێتان بڵێم 964 یەک کۆمەڵ پەیامنێری نوێ وەردەگرێت، ئەوانەتان کە شارەزان سیڤی خۆتان بنێرن.