بە گوڵ پێشوازی لە تەرمەکەی کرا
تەرمی رۆژنامەنوس هەڵکەوت عەزیز گەیشتە خورماتوو
964+
دوای ئەوەی لە دوای نیوەڕۆوە لە پارێزگای دیوانیەوە تەرەکەی بەڕێ کرا بۆ کەرکوک ئێستا گەیشتە قەزای دوزخورماتوو.
لەلایەن هاوڵاتیان و رۆژنامەنوسانی قەزاکەوە لەسەر شەقامی سەرەکی بەغدا بە گوڵ و بە دڵێکی پڕەوە پێشوازی لە تەرمی هەڵکەوت کرا و بەرێ دەکرێتەوە بۆ کەرکوک.
وا بڕیارە سبەیةی کاتژمێر 9:30ـی بەیانی تەرمی رۆژنامەنوس و پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا لە گۆڕستانی رەحیماوا لە کەرکوک بەخاکبسپێرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی