وتاری هەفتەی رابردوو لەبارەی چی بوو؟

لە چاکسازییەکان وتاری ئاینی پێشکەشدەکرێت

هاوبەش ئەبوبەکر

لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی شیاندنەوە و ئاڕاستەکردنی سزادراوان، مامۆستایانی ئاینی وتار بۆ راگیراوان پێشکەش دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.10.2023، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە 964ـی راگەیاند، مامۆستایانی ئاینی ئامۆژگاری و رێنوێنی راگیراوان دەکەن و ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ چاکسازییەکاندا هەیە.

وتاری ئەم هەفتەیەی چاکسازی ژنان و منداڵان لە هەولێر، لەلایەن مامۆستای ئاینی و مامۆستای زانکۆ د. ئەحمد سیدا، لەژێر ناوی “خۆت بناسە و گەشبین بە” بۆ بەشێك لە نەوجەونانی راگیراو پێشکەشکرا.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆمەڵایەتی دەڵێت، ئەم کارە خزمەت بە پڕۆسەی چاکسازی کۆمەڵایەتی دەکات و بەشێکە لە ئاڕاستەکردنی ئاینی و کاریگەریی لەسەر بیر و رەفتاری راگیراوان و سزادراوان، هەروەها دووبارە شیاندنەوەیان پتەوتر دەکات.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج هەزار زیندانی لە شەش چاکسازیدان.