لە زاخۆ

چوار خاوەن مۆلیدە سزادران چونکە کارەبایان بەدرەنگەوە داوەتەوە هاوڵاتیان

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەهۆی کەمتەرخەمی لە پێدانی کارەبا، قایمقامیەتی زاخۆ چوار خاوەن مۆلیدەی ئەهلی شارەکەی سزادا.

سزاکە ئەوەیە کە دەبێت بۆ هەر ئەمپێڕێک کارەبا هەشت هەزار و 500 دینار لە هاوبەشەکانیان وەربگرن، لەکاتێکدا خاوەن مۆلیدەکانی دیکە نۆ هەزار دینار وەردەگرن.

ئەوە کرێی مانگی هەشتی رابردووە کە سزاکە گرتوویەتیەوە.

عوسمان عەلی بەرپرسی لیژنەی سووتەمەنی لە قایمقامیەتی زاخۆ بە 964ـی وت، ئەو چوار مۆلیدەیە دەکەونە گەڕەکەکانی مەم و زین، ناوچەی پیشەسازی، گەڕەکی شقا تەنیشت پەیمانگای تەکنیکی و قوتابخانەی نۆڵج.

رۆژانە بەپێی ئەو بۆشاییەی لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانیدا هەیە و ئەو کاتانەی لیژنەکانی قایمقامیەت دیاری دەکەن، مۆلیدە ئەهلیەکان لەسەریانە کارەبا بدەنە هاوبەشەکانیان، بەڵام ئەو چوار مۆلیدەیە لەکاتی خۆی کارەبای نەداوەتەوە هاوڵاتیان و ئەو سزایەیان بۆ دیاریکرا.

خاوەن مۆلیدەکانی زاخۆ لە 212 ملیۆن دیناری خەڵک خۆش د...

خاوەن مۆلیدەکانی زاخۆ لە 212 ملیۆن دیناری خەڵک خۆش دەبن