گرفتەکە ئاشکرا بوو

ئەپڵ بێدەنگی شکاند و لەسەر ئایفۆن 15 هاتە خەت

964+

عادل کانەبی

کۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، کێشەی گەرمبوونی ئایفۆن 15 و 15 پڕۆماکس حەل دەکەین.

لە دوای بڵاوبوونەوەی، بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 هەستیان بە گەرمبوونی مۆبایلەکانیان کردووە لە کاتی بەکارهێنان، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی گلەییەکان دژی ئایفۆن.

یەکێک لە بەکارهێنەرەکانی ئایفۆن 15 لە لێدوانێکی بۆ پێگەی بلومبێرگ رایگەیاند، دوای چەند رۆژێکی کەم لە بەکارهێنانی ئایفۆن هەستی بە گەرمبوون کردووە بەتایبەتی لە کاتی شەحنکردنەوە و بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر.

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند “کێشەکە چارەسەر دەکەین”.

کۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، کێشەی گەرمبوونەکەیان دۆزیوەتەوە، دەرکەوتووە کێشەکە لە ڤێرژنی IOS17یە و لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەکە نامێنێت.

کۆمپانیای ئەپڵ لە 12ـی ئەیلولی ئەمساڵ نوێترین بەرهەمی خۆی نمایشکرد، کە ئایفۆن 15 و 15 پڕۆماکس بوو، تایبەتیمەندی بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ ئەوە بوو، بە مادەی تیتانیۆم بەرهەمهێندراوە، کە مادەیەکە تەنیا بۆ فڕۆکە و کەشتی ئاسمانی بەکارهێندراوە، چونکە کێشی کەمە.

ئایفۆن 15 گرفتێکی لێ دەرکەوت

ئایفۆن 15 گرفتێکی لێ دەرکەوت