26 بۆ 30 مانگ

حکومەتی عێراق رۆژانی پشووی جەژنی قوربان و جەژنی غەدیری دیاریکرد

وریا فەتاح

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی پشووە فەرمییەکانی بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان و جەژنی غەدیرەوە راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی، ئەنجومەنی وەزیران دوو بڕیاری تایبەت بە پشووەکانی دەرکردووە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

پشووی جەژنی قوربان: لە رۆژی سێشەممە (26ی ئایار) دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی شەممە (30ی ئایار) بەردەوام دەبێت. رۆژی یەکشەممە (31ی ئایار) دەوامی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دەستپێدەکاتەوە.

پشووی جەژنی غەدیر: رۆژی پێنجشەممە (4ی حوزەیران) لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

ئەم پشووانە سەرجەم فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و دامودەزگاکانی دەوڵەت لە عێراق دەگرێتەوە.