لە هەینیدا سەفەرەی ئەبەدییان کرد

کۆچی دوایی دوو هاوسەر 15 رۆژ نێوانی هەبوو

بڕوا مەجید- سەیدسادق

دوو هاوسەری بەتەمەن لە گوندی موانی مەلا تاهیری سەر بە قەزای سەیدسادق، لە رۆژی هەینیدا و لە ماوەی 15 رۆژدا هەردووکیان کۆچی دواییان کرد.

چیرۆکێکی جیاوازە و بۆ خەڵک ناوچەکەش رۆژی مردنەکەیان سەرنجڕاکێش بووە.

ئەمڕۆ هەینی 5.6.2026، هەرێم عەبدولڕەحمان، ئامۆزایی کۆچکردووەکان بە 964ی وت، 15رۆژ پێش ئێستا ئامۆزامان کاک محەمەد ساڵح تەمەن 77 ساڵ لەرۆژی هەینیدا کۆچی دوای کرد. ئەمڕۆش خێزانی سەبرییە نامیق، ئەویش هەر ئامۆزامانە لە تەمەنی 73 ساڵیدا و لە رۆژی هەینیدا کۆچی دوایکرد.

هەرێم وتی، دوو هاوسەرەکە زیاتر لە 50 ساڵە پێکەوە ژیاون و بەم دووایانە تووشی نەخۆشی بوون.

بەرهەمی ئەو خێزانە شەش منداڵ بووە، چوار کوڕ و دوو کچ، هەرێم عەبدولڕەحمان وتی، دڵگرانین بەلەدەستدانی ئەوکەسە ئازیزانەمان  ئەمڕۆ پرسەی خاتوو سەبری لە گوندی موانی مەلا تاهیر دەبێت لەسەر رێکەی شارەزوور بۆ سەیدسادق.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا