ئەوهۆڵەی گڕی گرت لە قەزای حەمدانیە.
لە نەینەوا هەفتەیەک ماتەمینی راگەیەندرا
ژووری هەواڵ
دوای ئەو رووداوە تراجیدیەی شەوی رابردوو لە قەزای حەمدانیە روویدا، پارێزگاری نەینەوا نەجم جبووری هەفتەیەک ماتەمینی راگەیاند.
چی روویدا؟
درەنگانی شەوی رابردوو، لە هۆڵێکی شایی و ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیەی نەینەوا ئاگر کەوتەوە، بەهۆیەوە تا ئێستا سەرو 100 کەس سووتاون و گیانیان لەدەستداوە، سەدانی دیکەش بریندارن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، نزیکەی هەزار کەس لەو ئاهەنگەدا بوونیان هەبووە، جارێ بە تەواوەتی نازانرێت چارەنووسی بوک و زاواکە گەیشتووە بە چی.
چی بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە؟
دەوترێت یاری ئاگرین بەر سەقفی هۆڵەکە کەوتووە و ڤیدیۆش هەیە کە پشتیوانی ئەمە بکات.
ئێستا رەوشەکە چۆنە؟
قەزای حەمدانیە بەیانیەکی پڕ لە ناخۆشی و خەم و پەژارە بەڕێدەکات، زۆرینەی نەخۆشخانەکانی هەولێر و موسڵ و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەر ئامادەییان نیشانداوە بۆ وەرگرتنی بریندارەکان.