دوای ٤٥ رۆژ وەزارەتی تەندروستی ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە

٦١ کەس کۆرۆنای گرتووە

964+

توانا نەقی – هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دوای ٤٥ رۆژ، راپۆرتی هەفتانەی خۆی لەبارەی ئامارەکانی کۆرۆنا راگەیاند، لەماوەی یەک هەفتەدا لە شارەکانی کوردستان ٦١ حاڵەتی توشبوون هەبووە.

لە ماوەی یەک هەفتەدا هەزار و ٤٧٦ پشکنینی نوێ ئەنجامدراوە، بەجۆرێک، هەلێر ٦٦١ پشکنین، سلێمانی ١٩٠، دهۆک ٥٦٥، هەڵەبجە ٩، گەرمیان ٥١، پشکنین ئەنجامدراوە.

لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەدا حاڵەتەکانی توشبوون ٦١ کەسى بوون، بەم شێوەیە  دابەش بوون بەسەر شارەکاندا، هەولێر ٢٦، سلێمانی ١٣، دهۆک ٢٢، هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین هیچ حاڵەتیک تێیاندا تۆمار نەکراوە.

هەر بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە، ١٧٦ کەس بوون لە چوار پارێزگاکەی هەرێم، هەروەها هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە.