40 هەزار نەمام دەچێنرێن
مونافس بۆ سەرچناری سلێمانی دروستدەکرێت لە سەوزاییدا
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دوای ساڵێک یەکتربڕی تۆفیق وەھبی لە سلێمانی سەوزدەکرێت و 40 هەزار نەمامی تێدا دەچێنرێت.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “لەو 40 هەزار نەمامەی دیاریمانکردووە بۆ سەوزکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی، گوڵ و دار و چیمەن لەخۆدەگرێت”.
وتیشی، لە دیزاینەکەدا دوو ناوی سلێمانی هەیە و بە درێژی 40 مەتر و بەرزی شەش مەتر بە پەرژین دیزاینی دەکەین و پڕۆژەکەی پێ جوانتر دەکەین.
بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی لەبارەی سەوزکردنی گەڕەکەکانی سلێمانی وتی، سەرچنار سەوزترین گەڕەکی سلێمانییە و ئەمساڵ مونافسی بۆ زیاد دەکەین و هەموو گەڕەکەکان وەکو سەرچناری لێ دەکەین.
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح