پیاوێک لە رۆژی ئازادکردنیدا رایکرد


ئەحمەد مستەفا

لە رووداوێکی سەیردا، پیاوێکی روسی بە ناوی کامۆڵگۆن کالۆنۆڤ، لە هەمان ئەو رۆژەی کە بڕیار بوو ئازاد بکرێت، لە زیندان هەڵات و رایکرد.

ئەوەش دوای ئەوەی، 22 ساڵ بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی قورسەوە خرابووە ناو زیندان.

تۆمەتەکانی کالۆنۆڤ بریتی بوون لە کوشتن و دزی و هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی.

بڕیار بوو هەفتەی رابردوو لە زیندانێکی گوندی مارکۆڤای نزیک شاری ئیرکوتسک ئازاد بکرێت.

ئیدارەی ناوچەی خزمەتگوزاری زیندانە فیدراڵیەکان بە ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی وتووە، کە کالۆنۆڤ بەرەبەیانی ئەو رۆژەی کە بڕیار بوو ئازاد بکرێت، نزیکەی کاتژمێر 4:00ی بەیانی دیارنەماوە.

کالۆنۆڤ بۆ یەکەمجار بە پلاندانان بۆ “رێکخراوی تاوانکارییەکان” سزا درا، و لە ساڵی 1997 لە زیندان ئازاد کرا، لە ساڵی 2001 جارێکی دیکە سزا درا و بۆ ماوەی 22 ساڵ زیندانی کرا.