عەلی زەیدی وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە
“هەڵوێستەکەی سەدر بەرپرسانە و نیشتیمانییە”
توانا نەقی
دوای ئەوەی موقتەدا سەدر بە بەیانێک هەڵوەشانەوە گرپوی چەکداری سەرایا سەلامی راگەیاند و تێکەڵی دەوڵەتی کردووە سەرۆکوەزیرانی عێراق وەڵامی دایەوە و بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵمی دا.
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیارانی نوێی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داوا لە هەموو کوتلە چەکدارەکان دەکەن هەمان رێبازی نیشتمانی بەرپرسیارانە پەیڕەو بکەن و لە ژێر چەتری دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکانیدا کار بکەن.
سەرۆک وەزیرانی ئێراق داواش دەکات کە بنەمای قۆرخکاری دەوڵەت لەسەر چەک و پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان لە بەجێگەیاندنی ئەرکە نەتەوەیی و دەستوورییەکانیان بپارێزن.
عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەکردووە، دووپاتی دەکەنەوە کە دەستپێشخەرییەکەی سەدر نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکات بەرەو پتەوکردنی سەقامگیری ناوخۆ، هەروەها ئەو هەڵوێستە نیشتمانییە بەرپرسیارانە بەرز دەنرخێنین کە سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی نیشتمانی شیعە رایگەیاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە هاوکات لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز موقتەدا سەدر ئەوەی بڵاوکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی نیشتمان و بۆ خۆپاراستن لەو مەترسییانەی رووبەڕووی نیشتیمان دەبنەوە، پێویستە لەسەرمان رایبگەیەنین کە (سەرایا سەلام) بە تەواوی لە رەوتی نیشتمانی شیعە جیادەبێتەوە و بە تەواوی دەچنە پاڵ دەوڵەت.