205 ملیۆن دینار دەدرێت بە خوێندکارانی کوڕ و کچی شەهیدان

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سلێمانی، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەدوای شەش ساڵ کرێی خوێندن بۆ ژمارەیەک خوێندکار دابین دەکات کە کچ و کوڕی شەهیدن و لە ساڵانی 2016 – 2017 و 2017 – 2018 خوێندنیان تەوا کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.9.2023، حاکم عادل ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە 964ـی راگەیاند، بڕی 205 ملیۆن دینار تەرخانکراوە و لە سلێمانی دەدرێت بە 79 خوێندکاری کچ و کوڕی شەهید.

وەزارەتی خوێندنی باڵا 21 ملیار دیناری بۆ خوێندکاران تەر...

وەزارەتی خوێندنی باڵا 21 ملیار دیناری بۆ خوێندکاران تەرخانکردووە

ئەو بڕە پارەیە کرێی خوێندنی ئەو خوێندکارانەیە کە لە زانکۆکانی قەڵەم و کتاب، لە پارێزگای کەرکوک خوێندویانە.

بە وتەی حاکم عادل ساڵح، لە ئێستادا دەستکراوە بە دابەشکردنی پارەکە و هەر خوێندکارێک نزیکەی دوو ملیۆن و 600 هەزار دینار وەردەگرن.