"لە سەعات 12ـی شەوەوە بوتڵمان لەسەرەدا داناوە"
سەرەی غاز لە کوچە و کۆڵانەکان بەردەوامە؛ لە دارەتوو خەڵكێکی زۆر وەستاوە
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
سەرەی غاز لە کوچە و کۆڵانەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش 30 هەزار بوتڵ لە هەولێری پایتەخت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
دوای سەرهەڵدانی ئەزمەی غاز، ئەمڕۆ سێشەممە 31.3.2026 بۆ پێنجەم جار غازی ماڵان لە سنووری ناحیەی دارەتوو دابەش دەکرێت، قاسم کاکل لە سەرەکەدا قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “لە سەعات 12ـی شەوەوە بوتڵمان لەسەردا داناوە و بەزنجیر بەستمان بەتەمای خوای”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بوتڵەکان غازی کەمیان تێدەکرێت و بەشی هەفتەیەک ناکات، ئەگەر مانگانە سێ بوتڵ بدەن لەبری دوو بوتڵ، باشترە.
بریکارەکانی غازیش کێشە و معاناتی خۆیان هەیە، ئومێد تارق یەکێک لە بریکارەکان دەڵێت، ئەوان بەپێی کارەتەکان غاز دابەش دەکەن، جاری وایە، 15 رۆژ تێپەڕدەبێت و خەڵک چاوەڕێ دەکات بۆ جاری دووەم غاز وەربگرێت، بەڵام چونکە سیستمەکە نوێ نەبۆتەوە، کارتەکە نایخوێنێتەوە و ئەوانیش ناتوانن غازیان پێبدەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری