لە گەڕەکێکی هەولێر کەسێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە
964+
شیراز عەبدوڵا
بەگوێرەی زانیارییەکانی 964 ئەمڕۆ لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆکانی هەولێر پیاوێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە.
پەیامنێری 964 چووەتە شوێنی رووداوەکە و لەگەڵ دراوسێکانی ئەو ماڵە قسەیکردووە، یەکێک لە دراوسێکانی وتویەتی، “ئەو ماڵە پێشوتر لە چەند کۆڵانێکی ئەولاتر بوون، بەڵام ماوەیەکی کەمە هاتوون بۆ ئێرە”.
یەکێکی دیکە لە دراوسێکانی دەڵێت، “دوێنێ شەو ئەو کەسە کوژراوە، ئەمڕۆ دەرودرواسێ هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادارکردەوە لە هەبوونی رووداوێکی لەمجۆرە”.
سەرەتای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی ئەو پیاوە، وا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن زاوایەکی کوژرابێت، بەڵام یەکێک لە ژنەکانی دراوسێی بۆ 964 وتی، “نەمزانییوە هیچ کچێکی ئەو ماڵە شووی کردبێت”.
964 پەیوەندیکرد بە ئاسایشی هەولێر، ئەوان وتیان، “هێشتا رووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەیە و راگەیەنراوی خۆمان دەبێت”.