سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای لێکوڵینەوە لە هێرشەکەی عەربەت دەکات

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە بارەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رووداوەکە دڵگرانی کردووین.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامەکەیدا دەڵێت، بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە ھۆکار و چۆنیەتی ئەم رووداوە بکەن و راستییەکان ئاشکرا بکرێن.

“سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان”، مەسرور بارزانی وا دەڵێت.

یەحیا رەسول: هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت پێشێلکاریی سە...

یەحیا رەسول: هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت پێشێلکاریی سەروەری عێراقە

رۆژی دووشەممە 18.9.2023، دەورووبەری کاتژمێر 4ـی ئێوارە، لە هێرشێکدا فڕۆکەخانەی عەربەت، کرایە ئامانج و چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.

لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەخانەی عەربەت لە شاری سلێمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردمانکراوە، کە لە ئاسمانی تورکیاوە هاتووە سنووری عێراقەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ پێشمەرگەی دژە تیرۆر و برینداربوونی سێیانی دیکە.