دوو دیمه‌نى رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى دهۆك - موسڵ... وێنه: شاره‌وانى دهۆك
رێگاى سه‌ره‌كی دهۆك – موسڵ داناخرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى دهۆك ده‌ڵێت، بڕیارى داخستنى رێگاى سه‌ره‌كى دهۆك – موسڵ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، كه ده‌بوایه ماوه‌ى دوو رۆژ هاتوچۆكردن تێیدا ئاسایی نه‌بێت به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى.
پێشتر شاره‌وانیی دهۆك بڵاویكردبووه‌وه، به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه كه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ى ئالوكا، رۆژانى 15 و 16ـى ئه‌م مانگه، ئاراسته‌ى چوون له دهۆكه‌وه بۆ موسڵ ده‌بێته رێگاى چوون و هاتن، به‌ڵام ئاراسته‌ى هاتن له موسڵ بۆ دهۆك داده‌خرێت به‌هۆى قیڕتاوكردنییه‌وه.