عەربەت

بە تۆمەتى پیسکردنى ژینگە دوو هاوڵاتى دەستگیرکران و کارگەیەک درا بە دادگا

وریا فەتاح

لە ناحیەى عەربەت بە تۆمەتی زیانگەیاندن و پیسکردنی سروشت و ژینگە، دوو هاووڵاتى دەستگیر کرا و کارگەیەک درا بەدادگا.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە کە لە ئەنجامی دەرچوونە بەردەوامەکانی مەفرەزەیەکى بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ سنورەکەیان، توانرا هاوڵاتیەک لەچەمی تانجەرۆ بەتۆمەتی پیسکردنى سروشت و ژینگە دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا .

هەر ئەوەشنا، لەئەنجامی رشتنی پاشماوەی کارگەیەک لەشەقامى گشتى تانجەرۆ هاوڵاتیەک لە لایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەتەوە دەستگیرکراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا.

وەک ئەوەى پۆلیسى دارستان باسى کردووە، لەسەر ئەو کارە کارگەیەک لە چەمى تانجەڕۆ دراوە بە دادگا.