قەزای بازیان
لە بازیان پرۆژەیەکی کارەبا بە 182 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت
هاوبەش ئەبوبەکر
لە قەزای بازیان پرۆژەیەکی کارەبا بە بڕی زیاتر لە 182 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لە ماوەی 60 رۆژدا تەواو بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 11.9.2023، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پرۆژەکە لەسەر داهاتی 8%ی كاره‌با جێبەجێدەکرێت و بڕی 182 ملیۆن و 49 هەزار و 750 دیناری تێدەچێت.
پرۆژه‌كه بریتیه له دانانی محاویله‌ی یاریده‌ده‌ر و چاكسازی تۆڕی په‌ستان به‌رز بۆ گه‌ڕه‌كی شوانكاره له شارۆچكه‌ی ئه‌ڵایی له سنووری قه‌زای بازیان، هەروەها دانانی دوو محاویله‌ی 250 كه‌ی ڤی یاریده‌ده‌ر بۆ شارۆچكه‌ی ته‌یناڵ و دانانی محاویله‌ی 250 كەی ڤی یاریده‌ده‌ر بۆ گوندی ئه‌ڵایی له قه‌زای بازیان.
پرۆژەکە له‌لایه‌ن كۆمپانیای په‌ره‌ژاڵ جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاره له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.