پڕۆژە ستراتیژییەکەى پایتەخت
بەڕێوەبەرایەتییەکى تایبەت بە پشتێنەى سەوزایى هەولێر دادەمەزرێت
وریا فەتاح
وەزارەتى شارەوانى و گەشتوکوزار رایگەیاند کە به مه‌به‌ستی بره‌ودان و خێراكردنی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی، بەڕێوەبەرایەتییەکى تایبەت بە پشتێنەکە دادەبەزێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیرى شارەوانى لەگەڵ ئەندامانى بەڕێوەبەرایەتییەکە یەکەم کۆبوونەوەى ئەندامدا.
وەک باسکراوە، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه تازه‌یە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئیشوكاره‌كان دامه‌زراوه و كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماسته‌رپلانه ده‌كات كه بۆ پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر دانراوه.
پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره و ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی و جوانتركردنی شاری هه‌ولێر، وەكوو بازنەیه‌ك بە دەوریى پایتەخدا دەسورێتەوە و 7 ملیۆن دارى زەیتون و فستەق، لەخۆى دەگرێت و كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كەشوهەوای سنووره‌كه دەبێت.
له رۆژی 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر، دانرا.