د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم
10 حاڵه‌تی كۆلێرا له سنووری هه‌ولێر پشتڕاست كراوه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، تۆماركردنی 10 حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای كۆلێرای له سنووری هه‌ولێر پشتڕاست كرده‌وه.
د. سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، 10 حاڵەتی تووشبوون به کۆلێرا لە سنووری هەولێر پشتڕاستکراوەتەوە.
وتیشی، “نه‌خۆشی كۆلێرا یەکەمجار نییە لە هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمار دەکرێت، ناوچەکە بە گشتی ناسراوە بەوه‌ی په‌تای کۆلێرای هه‌یه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و قسانه‌ی له كۆنفرانسی “زۆر بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا و کەمکردنەوەی بەرگریی لەش بەرامبەر دژە میکرۆبەکان” كرد، كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و بڕیاره دوو رۆژ بخایه‌نێت.
تەندروستی سلێمانی: لەمەودوا هەموو سکچوون و رشانەوەیەک بە کۆلێرا دادەنێین
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، حاڵەتەکانی کۆلێرا لە سلێمانی زۆرن، بەڵام له هه‌ولێر و گه‌رمیانیش حاڵه‌تی تووشبوون به كۆلێرا هه‌یه، له سنووری هه‌ولێر 10 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ی كۆلێرا تۆماركراون، نەخۆشییەکە گوازراوەیە و ئەگەر لە شارێک هەبێت لە شارەکانی دیکەش بڵاودەبێتەوە.
هاوكات د. ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، زانیاریی تۆماركردنی 10 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆلێرای له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆ 964 پشتڕاست كرده‌وه.
کۆلێرا، نەخۆشییەکی درمیی ترسناکە، دەبێتە هۆی هەوکردنی توندی ریخۆڵە، به‌هۆیه‌وه نه‌خۆش تووشی سكچوونی توند، رشانەوە و بێهێزی و ئازاری ماسولکەکانی لەشی ده‌بێت.