دیمەنێک لە ناوبازاڕی ناحیەی عەربەت _ وێنە: 964
دوو رۆژ بەردەستە
مەڵبەندی تەندروستی عەربەت؛ دەرمانی درێژخایەنەکانمان هێنا
964+
ئەحمەد مستەفا
مەڵبەندی تەندروستی عەربەت، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەن دەرمانی درێژخایەنیان هەیە، زۆرینەی دەرمانەکانیان ئێستا بەردەستن.
وە دەتوانن رۆژانی، یەکشەممە و چوارشەممە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی دەرمانەکانیان.
مەڵبەندەکە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، ئەو دوو رۆژە ئەگەر پشووش بێت بەشەکە داناخرێت و دەتوانن سەردان بکەن، بۆ وەرگرتنی دەرمانەکانیان.
بەناوی خوا
ئاگاداری ئەو کەسانە ئەکەین دەرمانی درێژخایەنیان هەیە زۆرینەی دەرمانەکان ئێستە بەردەستن ئەتوانن ڕۆژی یەکشەمە و چوارشەمە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی دەرمانەکانیان.
ئەو دوو ڕۆژە ئەگەر پشووش بێت بەشەکە داناخرێت و ئەتوانن سەردان بکەن