لە رووداوێکی هاتوچۆدا

منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گیانی لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور- سۆران

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە گوندی خۆرانی دۆڵی بالیسان، لەسەر رێگای نێوان رانیە و بالیسان منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە پەیامنێری 964 پەیوەندی کرد بە فەرهاد عەزیز، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان بە 964ـی وت، لە رووداوەکەدا منداڵێکی سێ ساڵان گیانی لەدەستداوە، دایکی منداڵەکە و گەنجێکی تریش بریندارن.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەر، چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوە، تەرمی منداڵەکەش رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە بۆ توێکاری.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح