"هاوبەشی باشتر لەگەڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی"
وڵاتی چین چوار پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌خاته‌ڕوو
فەرهاد حەسەن
شی جینپینگ سه‌رۆك كۆماری چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، چوار پێشنیاری بۆ پاراستنی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خستوه‌ته‌ڕوو، یه‌كێك له پێشنیازه‌كان رێزگرتنه له سه‌روه‌ری و هه‌ماهه‌نگیی گه‌شه‌پێدان و ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه.
ته‌له‌فزیۆنی ناوه‌ندی چین بڵاویکردەوە، شی جینپینگ چوار پێشنیازی خستەڕوو بۆ پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
پێشنیازه‌كان بریتین، له پابه‌ندبوون به پره‌نسیپی پێكه‌وەژیانی ئاشتیانه و رێزگرتن له سه‌روه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه، پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌ماهه‌نگی ئاسایش و گه‌شه‌پێدان.
داواشی کردووە، هاوبه‌شییه‌كی به‌هێزتر و باشتر له نێوان چین و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هەبێت، له ژێر رۆشنایی ئه‌و گۆڕانكارییانەی جیهان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت.
پێشتر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاندبوو، وڵاتەکەی به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌كات.