بێ زیان بوو
درۆنێک لە دۆڵی ئالانە کەوتە خوارەوە
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە گوندی شەڕکانی دۆلی ئالانە درۆنێک کەوتە خوارەوە، باش بوو هیج زیانێکی گیانی نەبوو.
شایەتحاڵێک بۆ 964 وتی، بینیم کە تەنێک لە نزیکمان کەوتە خوارەوە، کە چوم بینینم پارچە پارچە ببوو، لە نزیکی رێگای سەرەکیی دۆڵی ئالانە.
سەرچاوەیەکیش لە هێزە ئەمنییەکان، بۆ 964 وتی، ئەوەی کەوتووە درۆن بووە، پارچەکانمان کۆکردەوە بۆ بەدواداچون و لێکۆڵینەوە، لە رووداوەکە هیج زیانێکی گیانی نەبووە، درۆنەکە لە شوێنێکی چۆڵ کەوتووە.
لە دوێنێ نیوەڕۆوە تا ئێستا زیاتر لە پێنج جار دەنگی درۆن و دەنگی تەقینەوە لە دۆڵی ئاڵانە بیستراوە، لەگەڵی دوکەڵ لە ناوچەکە بینراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا