لەناو "دڵی تاران" کارمان کردووە

سەرۆکی مۆساد وادەی کۆتاییهاتنی چالاکییەکانیان لەناو ئێران ئاشکرا دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

سەرۆکی دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی، ئەو وادەیەی ئاشکرا کرد کە تیایدا کار و چالاکییەکابنی دەزگاکەیان لەناو ئێراندا کۆتایی پێدێت ئەویش وەک خۆی دەڵێت “تا ئەو کاتەی رژێمەکەی تاران دەڕوخێت”.

ئەوە یەكەمجارە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مۆساد ئەو تێڕوانینەی خۆی لەبارەی ئێرانەوە ئاشكرادەكات، لەكاتێكدا دوایین وادە بۆ باجێهێشتنی پۆستەکەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵە.

دەیڤد بارنیا، سەرۆکی مۆساد لە میانی رێوڕەسمی یادی “هۆلۆکۆست”دا کە تەلەفزیۆنی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، وتی کە دەزگاکەیان لە “دڵی تاران”دا کاریکردوە لە کاتی دوایین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئێران.

وتیشی “زانیاری هەواڵگریی وردمان بۆ هێزی ئاسمانی دابینکردوە و ئەو موشەکانەشیان کردووەتە ئامانج کە هەڕەشەبوون بۆ سەر ئیسرائیل”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەرکەکەمان هێشتا تەواو نەبووە، ئێمە وامان بیرنەدەکردەوە کە ئەم ئەرکە هەر لەگەڵ کۆتاییهاتنی شەڕەکاندا کۆتایی بێت، بەڵکو بە چڕی پلانمان داناوە بۆ بەردەوامبونی هەڵمەتەکانمان و بەدەستهێنانی ئەنجام تەنانەت لەو ماوەیەشدا کە كۆتایی بە هێرشەكانی سەر تاران دێت”.

دەیڤد بارنیا جەختیشی کردەوە کە بەرپرسیارێتی مۆساد لەم دۆسیەیەدا “کۆتایی نایەت تەنیا کاتێک نەبێت کە ئەم رژێمە توندڕەوە بگۆڕدرێت”.

دەشڵێت “گۆڕینی رژێم لە ئێران ئەرکی ئێمەیە، دەستەوستان ناوەستین لە بەرامبەر هەڕەشەیەکی دیکەی وجودی”.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، دەزگای مۆساد ڕۆڵێکی میحوەری گێڕاوە لە پلاندانان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ئێران و بەشداری کردووە لە شوێنپێهەڵگرتن و لەناوبردنی سەرکردە ئێرانییەکان، لە سەرووی هەمویانەوە عەلی خامنەیی رێبەری باڵای پێشوو و یاریدەدەرە باڵاکانی.

ئێران لە رێگەی ئینتەرنێتەوە سیخوڕ لەناو ئیسرائیلییەکا...

ئێران لە رێگەی ئینتەرنێتەوە سیخوڕ لەناو ئیسرائیلییەکان دادەمەزرێنێت